به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆمبوه‌شێنه زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌نه ناوچه‌كه
"مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كانی رژێمی ئیران ده‌ركه‌وتووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/5/2019، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "فرۆكه بۆمبوه‌شێنه زه‌به‌لاحه‌كه (B-52 H) ستراتوفۆرتریس، سه‌ر به هێزی به‌رگریی ئاسمانی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه راسته‌قینه‌كانی رژێمی ئێران له ناوچه‌كه بڵاوده‌كرێنه‌وه".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی فڕۆكه زه‌به‌لاحه بۆمبوه‌شێنه‌كه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "نزیكه و ده‌گاته ناوچه‌كه".
پێشتریش پێنتاگۆن وێنه‌ی بڵاوكردبووه‌وه و له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وت، چوار فڕۆكه‌ی (B-52 H) ستراتوفۆرتریس له رێگادان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوةڕاست و له ئاسمان سوته‌مه‌نییان پێده‌درا.
كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه زه‌به‌لاحانه كه ده‌توانن به بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردوومان بكه‌ن، بنكه‌ی "باركسدیل"ـیان له لویزیانا جێهێشتووه و به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له قه‌ته‌ر كه‌وتووه‌نه‌ته‌ڕێ".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی پێنتاگۆن، ئه‌و فڕۆكانه ده‌توانن چه‌ند ئه‌ركێك به‌ڕێوه‌به‌رن وه‌ك "هێرشی ستراتیژی و پاڵپشتیی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی داخستنی ئاسمانی و هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه" وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یڵێن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای چه‌ند رۆژێكه له ناردنی كه‌شتیگه‌لی و فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆلن" بۆ ناوچه‌كه. وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن، ئامانجیشیان به‌رگرتنه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دروستیان كردووه.
U.S. B-52H aircraft assigned to 20th Expeditionary Bomb Squadron arrived in CENTCOM AOR May 8. The Bomber Task Force is deployed here to defend American forces and interests in the region. For more photos go to https://t.co/WgUn4fN5kB pic.twitter.com/LgY9p2ODaK
— U.S. Central Command (@CENTCOM) May 8, 2019
VIDEO: The Pentagon releasing new footage of B-52 nuclear-capable bombers as the takeoff for the Middle East. They’re heading to Al Udeid Air Base in Qatar as part of Trump Administration’s response to a “credible threat” from Iran. #iran #nucleardeal #bombers #trump #qatar #b52 pic.twitter.com/ymSh0wjE74
— Jeff Paul (@Jeff_Paul) May 8, 2019