خه‌ڵكی 50 گوندی نه‌ینه‌وا چه‌كدار ده‌كرێن
به‌و شێوه‌یه هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/5/2019 لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "بۆ به‌رگرتن له هێرشی چه‌كدارانی داعش، خه‌ڵكی 50 گوندی پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌كدار ده‌كرێن".
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌مڕۆ له گوندێكی دووره ده‌ستی پارێزگاكه، سه‌رۆك هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ سوپاسالاری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی، خه‌ڵكی 50 گوندی دووره ده‌ست چه‌كدار بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش بوه‌ستنه‌وه و به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كه داعش به گرووپی بچووك بچووك له‌و ناوچانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان".
ئه‌وه له كاـێكدایه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌یامێكی به‌په‌له‌دا داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كردبوو، به‌خێرایی هێز له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوبكاته‌وه، چونكه جووڵه‌ی داعش بۆنی ئه‌وه‌ی لێدێت رووداوه‌كانی ساڵی 2014 له پارێزگاكه‌دا دووباره ببێته‌وه.