زه‌نگی جه‌نگێكی له‌ناكاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێده‌درێت
هه‌ڕه‌شه‌كان جددین
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی له وتارێكدا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئاماژه‌كانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی كتوپڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتوون".
ده‌یڤید گاردنه‌ر، رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانی له گوتارێكدا له رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز نووسیویه‌تی، "زۆر ئاماژه‌گه‌لی مه‌ترسیدار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتوون، كه زۆربه‌یان له لایه‌ن ئه‌و بڕیاربه‌ده‌ستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه باوه‌ڕیان به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانیان هه‌یه، له‌وانه‌ش جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، بینامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و له ئه‌مه‌ریكاش كه‌سێكی "ره‌فتار نامۆ" هه‌یه كه دۆناڵد تره‌می سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكییه كه به‌بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه له ناوچه‌كه، مرۆڤ پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی كتوپڕ بكات.
نووسه‌ره به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و زمانه دوژمنكارهی له‌لایه‌ن ههڵۆكانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به‌رامبه‌ر به ئێران هاتووه‌ته گۆ، به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژبه‌ڕۆژ ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی مه‌ترسیدار به‌هێزتر ده‌كات، له‌وانه‌ش لێدوانه‌كانی بۆلتن و پۆ‌مپێیۆ".
به گوته‌ی گاردنه‌ری رۆژنامه‌نووس، وێڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، هێشتا كۆماری ئیسلامی پابه‌ندی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌م هه‌نگاوه دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ له ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی و كۆتاییهێنان به به‌خشینی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێشتر رێگه‌ی پێدابوون له مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بن، خۆی له‌خۆیدا پهنجهنانه به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه له ناوچه‌كه و دواتر پڕوشكی ئاگری ئه‌و جه‌نگه به جیهاندا بڵاوببێته‌وه و ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی به وه‌كاله‌ت.
H.B