پارتێكی ئۆپۆزسیۆن شۆڕش له دژی ئه‌ردوغان به‌رپا ده‌كات
هۆكاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی براوه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ، كه دواتر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه پووچه‌ڵكرایه‌وه، بهڵێنیدا، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌بوڵ، "له‌پێناو دیموكراتیه‌ت سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێك ده‌كه‌م".
ئیمام ئۆغلۆ گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ین، جه‌نگێكه له‌پێناو دیموكراتیه‌ت، گومانیش تێدا نییه كه ئه‌مه شۆڕشه و تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بین".
ئیمام ئۆغلۆ رووی قسه‌كانی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: "ناوی 7 ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆن له مێژوودا به پاشناوی شه‌رمه‌زارییه‌وه تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئێمه‌یه و له جه‌نگه‌كه‌مان له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له‌سه‌ر داوای حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی له ئیسته‌نبوڵ پووچه‌ڵ كرده‌وه، كه تێیدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په به‌رامبه‌ر به بیناڵی یڵدرم، كاندیده ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
پیشتریش له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ردوغان ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شاره دووباره هه‌ژمار و ههلاوێركرانهوه و دواتر ده‌نگه پووچهڵكراوهكانیش هه‌ژمار كرانه‌وه، به‌ڵام هێشتاش كاندیدی جه‌هه‌په هه‌ر له پێشه‌وه بوو، دواجار كۆمسیۆن له بڕیاریدا ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن له‌و شاره بكرێته‌وه.
H.B