ئه‌وروپا مۆڵه‌ته 60 رۆژیه‌كه‌ی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه
به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
وڵاتانی په‌یوه‌ندیداری ئه‌وروپا به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران "ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا" و هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئه‌و مۆڵه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌كه‌ی 60 رۆژه و ئێران بۆیانی دیاریكردووه, بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا تاوه‌كو سزاكانی سه‌ر كه‌رته‌كانی بانك و وزه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرێت.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه و فێدریكا مۆگرینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا دووپاتیانكرده‌وه، "هه‌ر مۆڵه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن تارانه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دووباره پێداچوونه‌وه و هه‌لسه‌نگاندن بۆ ئاستی رێزگرتنی ئێران له به‌ڵێنه‌كانی له بواری ئه‌تۆمی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له دوو رۆژ تاران مۆڵه‌تی 60 رۆژی بۆ هه‌ریه‌ك له "ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، رووسیا و چین" د‌یاریكردبوو، بۆ ئه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، تاوه‌كی هه‌ردوو كه‌رتی بانك و وزه‌ی ئێران له‌ژێر باری سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بهێننه ده‌ره‌وه.
دوێنێش ئێران رایگه‌یاند، به‌شێك له پابه‌ندبوونه‌كانی به‌و رێككه‌ونه ئه‌تۆمییه هه‌ڵده‌په‌سێرێت، كه له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی گروپی 5+1 واژۆی كردبوو، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به‌ر له ساڵێك ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: وڵاته‌كه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رز، ئه‌گه‌ر زلهێزه‌كانی جیهان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌بن.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تاران، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بڕیارێك سزای نوێی به‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی كانزایی ئێران‌دا سه‌پاند.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران، تیم مۆریسۆن، یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوكات گه‌وره به‌رپرسی كاروباری چه‌كی وێرانكه‌ر و به‌رگری بایۆلۆجی ئه‌و وڵاته له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له واشتن گوتی: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تاران جگه له هه‌راسانكردنی ئه‌وروپا هیچی دیكه نییه".
H.B