به‌غدا.. له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران
8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9ی ئایار/ مایۆی 2019 رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی، له گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ی به‌غدا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان، كرده‌وه خۆكوژیی بووه و خۆكوژه‌كه له رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئاماری فه‌رمی قوربانییان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 8 كه‌س.
هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
ئ. م