لایه‌نه شیعه‌كان داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێست له دژی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرێت
داوای روونكردنه‌وه له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و گرژیانه‌ی ماوه‌یه‌كه كه‌وتوونه‌ته نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و بونیادنانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران وه‌رگرێت، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌داته ده‌ست یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور.
له‌مباره‌یه‌وه جاسم موحان په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه داوای له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه داواش له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، كارێك بكات، كه عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاو بنێت و عێراق له هه‌ر شه‌ڕێك دوور بخاته‌وه، ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین زیان ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بۆ عێراق گووتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه دیار نیه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌ممار حه‌كیم، سەرۆکی هاوپەیمانێتی چاکسازی و هاوكات سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی رایگەیاند، دژی ئەوەین عێراق ببێتە شوێنێك بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە.
نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانێتی چاکسازی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەممار حەکیم، لە کۆبوونەوەكهیدا لەگەڵ دێڤید ساترفیلد، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور رایگەیاندووە، رێگە نادەین عێراق ببێتە شوێنی هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە.
جەختیکردووەتەوە، کار بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان لە هەر کارێك به دوور بگرن، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی لەناوچەکەدا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، سه‌ردانه له‌ناكاو و رانهگهیاندراوهكهی شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8ی ئه‌م مانگه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا، كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا، دوێنێش گه‌شبینی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه نیشاندا و به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌م سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ بۆ رزگاركردنی عێراقه له سوپای پاسدارانی ئێران، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌ش كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌م سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ ئیدانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت خاكی عێراق بۆ لێدانی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی له كاردانه‌وه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا بۆ رزگاركردنی عێراقه له سوپای پاسداران و میلیشیاكان.
ئالووسی ده‌شڵێت: ئه‌مریكا باش هه‌ستی به مه‌ترسی كۆنتڕۆڵكردنی عێراق له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانه‌وه كردووه، بۆیه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك بۆ رزگاركردنی عێراق له كۆنتڕۆڵی سوپای پاسداران و میلیشیاكان كردووه.
سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی جه‌ختیشی كرده‌وه، بۆ هه‌ر پێویستییه‌ك كه مه‌به‌ست لێی رزگاركردنی عێراق بێت له كۆنتڕۆڵی سوپای پاسداران و كاركردن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و میلیشیایانه‌ی بۆ ئێران كار ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا پاڵپشتی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌و سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ نیگه‌رانن، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی كه ده‌گوترێت له‌گه‌ڵ تاران هاوسۆزن، له‌وانه‌ش هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به به‌شێك له پڕۆژه‌ی واشنتن له ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات.
كه‌ریم علێوی، په‌رله‌مانتاری فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و دووپاتیكرده‌وه، عێراق نابێته به‌شێك له پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك خاكه‌كه‌شی نابێته بنكه‌یه‌ك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ.
علێوی له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "سه‌ردانی پۆ‌مپێیۆ بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێشوازیشی لێ ناكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "عێراق نابێته به‌شێك له پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و خاكه‌كه‌شی هه‌رگیز نابێته پێگه‌یه‌ك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی واشنتن".
علێوی دووپاتیكرده‌وه، "عێراق ئه‌م جۆره سه‌ردانه رانهگهیهندراوانه له خزمه‌تی خۆی نازانێت و باش ده‌زانین كه ئامانج لێی ته‌نیا بۆ پێكاندنی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی، جوگرافی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، بۆیه ناكرێت ببینه به‌شێك له ئامرازه‌كانی واشنتن بۆ درووستكردنی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ".
له لایه‌كی دیكه‌وه، كوتله‌ی سادیقوونی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له په‌رله‌مانی عێراق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، نیگه‌رانی خۆیان له‌و سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ راگه‌یاند و داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد، نه‌كه‌وێته ژێر باری ئه‌مه‌ریكا و له پێگه‌ی عێراقێكی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بكات.
نه‌عیم عه‌بدودی، وته‌بێژی كوتله‌ی سادیقون گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و خێراییه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ناچار بكات پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بێت، ئه‌وا ئێمه داوا له حكوومه‌تی عرێراق ده‌كه‌ین، له پێگه‌ی عێراقێكی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سزاكان بكات و هیچ حیسابێك بۆ فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كات".
لای خۆشیه‌وه به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ كه گوتبووی "ئێمه عێراقێكی سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت"، گوتی: "مه‌به‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و لێدوانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران بێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆییبوونی عێراقه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵات كۆبووه‌وه و چه‌ند په‌یامێكی تایبه‌ت به ئێران و ناوچه‌كه‌ی پێ گه‌یاندن.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، پۆمپیۆ له زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئێران، به‌رپرسانی عێراقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و نیگه‌رانیی خۆیشی تایبه‌ت به ره‌وشی ناوچه‌كه گه‌یانده عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ، دوای دوو رۆژ دێت له لێدوانێكی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، كه دوای ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن بۆ ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندبوو، هۆكاری ناردنی ئه‌و هێزه، "مه‌ترسییه راستهقینهكانن كه به هۆی هێزه‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه دروست بوون".
یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌ی كه پۆمپیۆ گه‌یاندییه عێراق ئه‌وه‌بوو، كه پێویسته به‌غدا بتوانێت هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له وڵات‌دا بپارێزێت.
پۆمپیۆ به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراقی بوو له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه تێبینیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی باش هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بپارێزن.
هاوكات پشتیوانیی وڵاته‌كه‌شی بۆ سه‌روه‌ریی عێراق دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته، هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دیكه.
له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناوچه‌كه، پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات و پێویسته هێزی ته‌واو هه‌بێت تا بتوانێت ئه‌و پارێزگارییه ده‌سته‌به‌ر بكات. پۆمپیۆ گوتیشی: "ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ ئێرانمان ره‌وانه كرد، ده‌مانخاته هه‌ڵوێستێكی وا، كه بتوانین به‌رپه‌رچیان بده‌ینه‌وه، ئێرانییه‌كانیش به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته دووجار بیر بكه‌نه‌وه".
روونیشی كرده‌وه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی ورد و دیاریكراو باس له ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا عێراق ها ندهدات په‌له بكات له كۆنتڕۆڵكردنی گرووپه چه‌كدارییه سه‌ربه‌خۆكان، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئێران، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی حكوومه‌تی به‌غدا و گوتی: "ئه‌و گرووپانه وا ده‌كه‌ن عێراق ببێته وڵاتێكی ناسه‌قامگیر".
H.B