پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات

گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و گوتی: وه‌ڵامی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ئێران و بریكاره‌كانی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه‌.

پۆمپیۆ گوتیشی: هه‌ست ده‌كه‌ین، له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران په‌ره‌یان سه‌ندووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ ئێران بزانێت، هه‌ر هێرشێكی خۆی یان بریكاره‌كانی جا چ ناسنامه‌یه‌كیان هه‌بێت، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا خوازیاری شه‌ڕ نییه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئێران خوازیاری توندوتیژییه‌.

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر