جەنگی ئابووری ئەمەریکا و چین دەستیپێکرد
ترەمپ باجەکانی زیاد کرد
K24 – ههولێر:
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، واشنتن باجی لەسەر چەندین کاڵای چینی کە بەهاکەیان دەگاتە 200 ملیار دۆلار زیاد کرد.
پێشتر ئەمەریکا بە رێژەی 10% باجی سەر شتومەکی چینی لە ئەمەریکا زیاد کردبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو رێژەیەی بۆ 25% بەرزکردووەتەوە.
لە وەڵامی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکاش، چین دەڵێت: "وەڵامی گونجاوی خۆمان دەبێت".
بۆ نەگەیشتن بەم دۆخەی ئێستا، لە چەند هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی ئەمەریکا و چین کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر باجی لەسەر چەند کاڵایەکی ئەوروپیش زیاد کردبوو، بەپرسانی پێشووی ئەمەریکاش بەوە تۆمەتبار دەکات کە هێشتوویانە "ئەمەریکا لە لایەن وڵاتی دیکەوە بێ بەرامبەر بەکاربهێنرێت"، بۆ ئەمەش باجەکان زیاد دەکات و ئەو وڵاتانەشی لە رێگای سەربازییەوە دەیانپارێزێت، داوای پارەی زیاتریان لێدەکات.
BBC
H.J