سه‌رۆكی پێشووی به‌رازیل خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
هه‌وڵی سپیكردنهی بڕی 460 ملیۆن دۆلاری داوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی به‌رازیل، میشال تامر، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
دادگای شاری ساوپاوڵۆی به‌رازیلی بڕیاریدا به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، سه‌رۆكی پێشووی وڵات، میشال تامر بخرێته‌وه زیندان.
تامر ته‌مه‌نی 78 ساڵه و دوو كاتژمێر به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واو بێت، خۆی راده‌ستی پۆلیسی ساوپاولۆ كرد.
سه‌رۆكی پێشووی به‌رازیل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوێكی تاوانكاری كردووه و هه‌وڵی سپیكردنهی بڕی 460 ملیۆن دۆلاری داوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر