عێراق 51 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی گلداوه‌ته‌وه
، ساڵی رابردوو تا ئه‌م كاته ته‌نیا 15.75 ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلدرابوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق بڕی ئاوی گلدراوه‌ی به‌نداوه‌كانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئاستی ئاوی گلدراوه سێ ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی رابردوو زیاتره.
شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو، رایگه‌یاند، بڕی ئاوی گلدراوه له به‌نداوه‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌ته 51.16 ملیار مه‌تر سێجا و ئه‌مه له كاتێكدایه، ساڵی رابردوو تا ئه‌م كاته ته‌نیا 15.75 ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلدرابوویه‌وه. ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ته‌زووی كاره‌باش گه‌یشتووه‌ته 1061 میگاوات كاره‌با.
ئه‌و شانه‌یه روونیكرده‌وه، جگه له پڕبوونی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له عێراقدا هه‌ریه‌ك له به‌نداوی مووسڵ و حه‌مرین و حه‌دیسه زۆرترین ئاویان گلداوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌نداوی مووسڵ 8.75 مليار م3 و به‌نداوی حه‌مرین 2.76 مليار م3 و به‌نداوی حه‌دیسه 4.59 مليار م3 ئاویان گلداوه‌ته‌وه.