سه‌رۆكی كازاخستان: رێگه ناده‌ین منداڵه‌كانمان له خاكی غه‌ریبی بمێننه‌وه
231 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌مان له رۆژانی 7 تا 9ی ئه‌م مانگه له سووریا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری كازاخستان، قاسم جومارت توكاییڤ، رایگه‌یاند، 231 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌مان له رۆژانی 7 تا 9ی ئه‌م مانگه له سووریا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی كازاخستان گوتیشی: له ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 156 منداڵ هه‌بوون، كه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه و 18یان بێ باوك و دایكن.
گوتیشی: ئه‌و منداڵانه و سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له سووریا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، پێویستیان به هاوكاری ته‌ندرووستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و ئه‌ركی ئێمه و رێكخراوه مرۆییه‌كانه كار بۆ شیاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌ین، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه.
روونیشیكرده‌وه، پڕوپاگه‌نده بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانمان سه‌ریان لێ بشێوێت و به‌شێكیان بۆ هاوكاریكردنی داعش رووبكه‌نه عێراق و سووریا.
سه‌رۆكی كازاخستان، هه‌روه‌ها گوتی: نابێت و رێگه ناده‌ین منداڵه‌كانمان له خاكی غه‌ریبیدا بمێننه‌وه و ئه‌وان باجی تاوانی باوكه‌كانیان بده‌ن.