"ھەرێم پشكی لە ناوچە پیشەسازییەكانی عێراق دەبێت"
"بەغدا سووتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات"
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لەمەودوا ھەر ناوچەیەکی پیشەسازی بکرێتەوە، پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدا ده‌بێت، لە ھەمانکاتیشدا سووته‌مه‌نی بۆ تەواوی کارگەکان و پارێزگاکانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دابین دەکرێت، ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندکراوە بە دابینکردنی بەرھەمە نەوتییەکان.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نوێترین یاسای كە په‌سندی كردووه، دابینكردنی سووته‌مه‌نییه بۆ تەواوى کارگەکان و پارێزگاکانى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە، لەمەودوا هەر ناوچەیەکى پیشەسازى لە عێراق بکرێتەوە، پشکى هەرێمى کوردستانى تیادا ده‌بێت، ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى ئەو بڕیارە بە هەنگاوێکى گرنگ ده‌زانێت بۆ بەرەو پێشچوونى ئابوورى.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان تائێستا پابەندبووە بە دابینکردنى سووته‌مه‌نی بۆ کارگەکانى ناوخۆی هەرێم، بەڕێوەبەرى یەکێك لە کارگەکان پێى وایە پێدانی سووته‌مه‌نی به كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بەغداوە هاوکارییەکى باشە بۆ حکوومەتى هەرێمی كوردستان و زیادکردنى داهات.
زیادکردنی کارگەکان و گرنگیدان بە به‌رهه‌م و بەربوومى ناوخۆیی و هەناردەکردنى بۆ دەرەوەى هەرێم به هه‌نگاوێكی باشی بەرەو پێشچوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری ده‌زانرێت، بۆیە بڕیارێکى لەم جۆرە بە گرنگ دەزانرێ بۆ زیادكردنى داهاتى هەرێمى کوردستان.
ھ.م
