دێرسم.. فه‌رمانده‌یه‌ك و 6 سه‌ربازی توركیا كوژران

6 ڕۆژه‌ شه‌ڕ له‌نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

K24- هه‌ولێر:

لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە رووی دا و فەرماندەیەکی سوپای تورکیاش کوژرا.

پارێزگاری دێرسم لە بەیاننامەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا رووی داوە و لە شەڕەکەشدا فەرماندەیەکی سوپای تورکیا کوژراوە و گەریلایەکی پەکەکەش گیانی لە دەست داوە.

ماوەی 6 رۆژە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای تورکیا لە دێرسم دژی گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە و تا ئێستاش 6 سەربازی تورکیا کوژراون.

H.B