تره‌مپ: نابێت چین وه‌ڵامی سزاكانی ئێمه بداته‌وه و ره‌وشه‌كه خراپتر بكات
هۆشداری دایه حكومه‌تی چین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هۆشداری دایه حكومه‌تی چین و رایگه‌یاند، نابێت چین باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكادا بسه‌پێنێت.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، به بڕی 300 ملیار دۆلار باجی زیاتری خسته سه‌ر كاڵاكانی چین.
ئه‌مڕۆش له تویتێكدا، تره‌مپ رایگه‌یاند، نابێت چین هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت و باجی زیاتر بخاته سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكا و نابێت چین ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به به‌های 300 ملیار دۆلاری ساڵانه باجی زیتاتری خسته سه‌ر كاڵاكانی چین. پێشتریش به 24 كاتژمێر، واشنتن به بڕی 200 ملیار دۆلاری ساڵانه باجی خستبووه سه‌ر كاڵاكانی چین.