پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا
پارێزگای نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 13/05/2019، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە 27 دەنگ، مەنسووڕ مەرعیدی وەک پارێزگاری نوێ و به 26 دهنگیش، سیروان رۆژبەیانی، وەک جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژارد.
دوای لادانی نەوفل حەمادی عاگوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نەیتوانی پارێزگاری نوێ هەڵبژێرێت، دوای گفتوگۆیەکی زۆر، دواجار ئەمڕۆ بە دەنگدانی ناو ئەنجومەن و بە گرتنە بەری رێوشوێنێکی ئەمنیی توند، ئەو پۆستە یەکلا کرایەوە.
لای خۆیەوە، موقتەدا سەدر لە دوا پەیامیدا داوای لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کردبوو، دەستتێوەردان بکەن و ئەنجومەنەکە هەڵبوەشێننەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی لادانی پارێزگای پێشوو، نقوومبوونی بەلەمێكی گەشتیاریی بوو، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس.
لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ساڵی 2014، پارێزگای نەینەوا زۆرترین زیانی پێگەشت و هێشتاش زۆرێک لە کوچە و کۆڵانەکانی مووسڵ و شارۆچكەکانی دیکەی سهر بهم پارێزگایە، بە وێرانی ماونەتەوە.