یاسای سه‌پاندنی "حیجاب" له زانكۆی تاران هه‌رای نایه‌وه
گرژیی و ئاڵۆزیی رووی دا
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس بڵاویكرده‌وه، به سه‌دان قوتابی له حه‌ره‌می زانكۆی تاران خۆپیشاندانێكیان له دژی یاسای سه‌پاندنی حیجاب له وڵاته‌كه‌یان سازكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه، له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان لایه‌نگران و دژبه‌رانی یاسای حیجاب روویداوه هێرش كراوه‌ته سه‌ر .
#Tehran university students chant “death to dictator” as anti-riot forces try to suppress the protest against over strict compulsory hijab laws in the universities. #IranProtests #Iran pic.twitter.com/wTbPcoZQNm
— AVA TODAY (@ava_today) May 13, 2019
خۆپیشانده‌ران درووشمی "مردن بۆ دیكتاتۆر" و "قوتابیان ده‌مرن به‌ڵام چۆك ناده‌ن"ـیان ده‌گوته‌وه، هه‌روه‌ك درووشمی "ئازادی هه‌ڵبژاردن مافێكی ئێمه‌یه و ناكرێت ده‌ستكاری بكرێت"ـیان به‌رز كردبووه‌وه.
Today, students in Tehran are in demonstrate toward protest of compulsory veil, and they are faced with suppress of Basiji and problems for connect to Internet. Please voice of Iranian Ppl.#Tehran_university pic.twitter.com/8zQ6ZRH0KU
— Goli_dar_goldan (@dar_goldan) May 13, 2019
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ئێران، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ھێرش كرایە سەر جێگری سەرۆكی زانكۆى تاران بۆ كاروبارى كولتوورى و رێگەی قسەكردنیان پێ نەدا. دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش، ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌ر له 3 هه‌فته 2 هه‌زار قوتابی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژان له زانكۆی تاران یاداشتێكیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆكه‌یان كردبوو و تێیدا داوایان لێكردبوو، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ سیاسه‌ته‌كانی سه‌پاندنی نیقاب و حیجاب له زانكۆ و هه‌موو ئه‌و بڕیارنه بكات، مافی قوتابیان پێشێل ده‌كه‌ن.
ئه‌مه دوای ئەوە بووه، پێشتر كومیتەی ھەواڵگری زانكۆی تاران بریاریدا بە رووبەروو بوونەوەی ئەو خوێندكارانەی پابەندی یاساكانی حیجاب نابن و ھەرەشەی دەستگیر كردن و دوورخستنەوەیان لە خوێندن و زانكۆ لێ كردبوو.
H.B