به ڤیدیۆ.. له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ئێران منداڵان سه‌ما ده‌كه‌ن
گۆرانیی راپه‌ره ئێرانییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاریی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی، كه تیایاندا منداڵانی ئێران له قوتابخانه‌كاندا سه‌ما ده‌كه‌ن و گۆرانیی راپه‌ره ئێرانییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێنه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران، محه‌ممه‌د به‌تحائی رایگه‌یاند، تیمێكی شاره‌زا به دوای ورده‌كاریی ئه‌و پرسه‌دا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
گوتیشی: "دوژمنانی كۆماری ئیسلامی هه‌موو رێگه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیی له ناو هاووڵاتیان دروست بكه‌ن و پیلانگێڕییه‌كی سیاسی له پشت ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌یه".
هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران داوایان كرد، به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وانه رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.