خه‌میس خه‌نجه‌ر له هاوپه‌یمانیی "عێراق ناسنامه‌مانه" ده‌ركرا
په‌یوه‌ستین به محه‌ممه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانیی "عێراق ناسنامه‌مانه" رایگه‌یاند، ئێمه په‌یوه‌ستین به محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به زوویی وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هاوپه‌یمانیی "عێراق ناسنامه‌مانه" راشیگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی "میحوه‌ری نیشتمانی" سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار "خه‌میس خه‌نجه‌ر"، ئه‌مینداری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق، ئه‌مه‌ش به هۆی زڕاندنی ناوبانگی پێكهاته‌ی سوننه، تێوه‌گلانی له پیلانی پاره‌داركردنی تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕین و فرۆشتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا، هاوپه‌یمانیی "عێراق ناسنامه‌مانه" دا‌واشیان له هاوپه‌یمانی و هێزه په‌رله‌مانی و كوتله سیاسییه‌كانی دیكه كردووه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر نه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵی رێك نه‌كه‌ون، به‌و پێیه‌ی ئه‌و له هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان ده‌ركراوه.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانیی "میحوه‌ری نیشتمانی" رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، حه‌لبووسی به هۆكاری پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رجه‌كانی هاوپه‌یمانی و هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه، دوور خراوه‌ته‌وه.
هاوكات هاوپه‌یمانیی میحوه‌ر دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه هه‌وڵی گۆڕینی حه‌لبووسی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن و هه‌وڵیش ده‌درێت، كه‌سێكی هاوسه‌نگ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بۆ قۆناغی داهاتوو بكات.