ئێران: هیچ ترسێك له‌سه‌ر ئاسایشی سنووره‌كانمان نییه
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌مید قاسم ره‌زائی رایگه‌یاند، هاتنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاوی كه‌نداو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی سه‌ربازه‌كانیه‌تی.
ره‌زائی، گوتیشی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن له سنووره‌كانمان و هیچ ترسێك له‌سه‌ر ئاسایشی سنووره‌كانی ئێران نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: جوڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر وره‌ی سوپا و هێزه‌كانی ئێران درووست نه‌كردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و جووڵه‌یه به لای ئێمه‌وه گاڵته و گه‌په و هیچ بایه‌خێكی نییه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له فشارخستنه سه‌ر ئێران و هاوكات هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی به‌ره‌و ناوچه‌كانی كه‌نداو جوڵاندووه.