ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه
ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دا، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عێراق بكشێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عێراق ده‌ركردووه، كه مانه‌وه‌یان پێویست نییه، بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی كاتیی، پێدانی ڤیزای له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عێراق راگرتووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه ئه‌مه‌ریكا پێشتر هۆشداریی له باره‌ی گرووپ و میلیشیاكان داوه‌ته عێراق.