عادل عه‌بدولمه‌هدی: تاران و واشنتن به نیازی شه‌ڕ نین
عێراقیش له هه‌وڵی به‌یه‌ك گه‌یاندنی هه‌ردوولا دایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، تاران و واشنتن به نیازی شه‌ڕ نین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و ئێران نایانه‌وێت شه‌ڕ رووبدات و عێراقیش له هه‌وڵی به‌یه‌ك گه‌یاندنی هه‌ردوولا دایه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی روونیشی كرده‌وه، ئێران و ئه‌مه‌ریكا نه‌یاری یه‌كدین، به‌ڵام هه‌ریه‌ك به ئاراسته‌یه‌كدا هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌كیی به‌غدان. هه‌ر بۆیه به‌غدا ده‌یه‌وێت رۆڵی هه‌بێت له خاوكردنه‌وه‌ی گرژیی نێوانیان.
دووپاتیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له په‌یوه‌ندی دایه له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایه‌نی ناكۆك.
به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران و رێگرتن له‌وه‌ی ئێران نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی بازاری جیهان بكات، هاوكات ناردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی بۆ ئاوی كه‌نداو، گرژیی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا دروست بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر