چین: ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر "بازرگانیی جیهانی"
چین داوای چاكسازیی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی چین رایگه‌یاند، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له بواری بازرگانیدا، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر بوون و مانه‌وه‌ی رێكخراوی "بازرگانیی جیهانی".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكوومه‌تی چینی سه‌باره‌ت به چاكسازیی له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، چین حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای به هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنی یاساكانی كاری رێكخراوی بازرگانیی جیهانی تۆمه‌تبار كردووه و راشیگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا زیانی گه‌وره‌ی به سیسته‌می بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی داوه، به تایبه‌تی بازرگانیی ئازاد و كراوه‌ی نێوان وڵاتان.
چین دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، زیانی به به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه گه‌یاندووه. تا ئه‌و رادده‌یه‌ی خه‌ریكه بوون و مانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه و پرسیاره‌وه.
په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین، به هۆی سه‌پاندنی باجی زیاتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر كاڵای چیندا، رووی له گرژی كردووه و ئه‌مه‌ریكا به بڕی 300 ملیار دۆلار ساڵانه باجی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر كاڵاكانی چین.