فهرهنسا دۆسییهی تیرۆری سێ چالاكوانی كورد دههێنێتهوه بهر باس
نەخۆشی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لەو کاتەوە کەیسەکە داخرا
K24 – ههولێر:
فەرەنسا لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی تیرۆرکردنی سێ سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دەستپێکردەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە؛ لەسەر داوای خێزانی تیرۆرکراوەکان، فەرەنسا جارێکیدیکە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی چۆنیەتی تیرۆرکردنی هەر یەکە لە ساکینە جانسس، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز کە لە یەنایەری ساڵی 2013 لە كردهوهیهكی تیرۆریستیدا لە پاریس تیرۆرکران.
ئەو کاتە کەسێک بە ناوی عومەر گونەی کە هەڵگری رەگەزنامەی تورکیا بوو، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تیرۆرهكه دەستگیرکرا، بەڵام لە دیسێمبەری ساڵی 2016 بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لەو کاتەوە کەیسەکە داخرا.