به ڤیدیۆ.. له سنووری برادۆست شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا رووی دا
ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه
K24- سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له چۆڵه‌وانییه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به قه‌زای سۆران رووی دا، هاوكات فڕۆكه‌كانی توركیا بە چڕی گەریلاكانی پەكەكە لەو دەڤەره بۆردوومان دەكه‌ن.
له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سنووری شارەدێی سیدەكانی دەڤەری برادۆست، شەڕێكی سه‌خت لە نێوان گه‌ریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا رووی دا، سوپای توركیا بە فڕۆكە پەكەكەی لە چیای دێل و سنووری گوندەكانی لێلكان، خەلیفان و سیران بۆردوومان كرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا زیانەكانی ھەردوولا نەزاندراون، بەڵام بۆردوومانەكە ترس و نیگه‌رانیی زۆری لای خەڵكی دەڤەرەكە دروست كردووە.
H.B