دایكێك له رێگه‌ی فلاشی كامێراوه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی كچه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
توانى ژیانی رزگار بكات
K24 - هه‌ولێر:
كیلی پێرین، دایكێكی ئوسترالیه و توانی له رێگه فلاشی كامێراكه‌یه‌وه، گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی مه‌ترسیدار له چاوی كچه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
به گوێره‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا، ئه‌و ژنه له ویلایه‌تی كوینزلاندی ئوسترالیا ده‌ژی، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كچه پێنج ساڵییه‌كه‌ی، به‌ناوی ئیزابێل به كامێرا ده‌گرێت، به‌هۆی لێدانی فلاشه‌كه، له‌ناو بیلبیله‌ی چاوێكی كچه‌كه، شتێكی نائاسایی دره‌وشاوه‌ته‌وه و ته‌نها له وێنه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه.
پێرین بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت: "نه‌متوانی هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بكه‌م، دواتر پرسیارم له كه‌سانی دیكه كرد ئایا هیچ شتێكی شتێكی نائاسایی و دره‌وشاوه له‌ناو بیلبیله‌ی چاوی كچه‌مدا ده‌بینن یان نا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌س تێبینی نه‌كردووه، چونكه به خێرایی ون بوو".
دواتر دایكه‌كه په‌نای بردووه‌ته به‌ر پزیشكان و له رێگه‌ی پشكنینی تایبه‌ته‌وه، گرێی شێرپه‌نجه‌یی تۆڕی چاوی كچه‌كه ده‌ستنیشان كرا، كه یه‌كێكه له شێرپه‌نجه زۆر ده‌گمه‌نه‌كان و له منداڵاندا هه‌یه.
دواتر پزیشكان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ چاوێكی كچه‌كه ئه‌نجامدا و گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیان ده‌رهێنا و چاوێكی ده‌ستكردیان له شوێنی چاوی ئاسایی دانا، به‌ڵام ژیانیان له مردن رزگار كرد.
به گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان، له كاتی پشكنین، گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه له هه‌ردوو چاوه‌كانیدا تێبینی كراوه و هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌كێك له چاوه‌كان هه‌بووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، پزیشكان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه زۆر ده‌گمه‌نه، به‌ڵام واباشتره دایكان و باوكان به باشی سه‌رنجی چاوی منداڵه‌كانییان بده‌ن له دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی هه‌ستی پێبكه‌ن و به ئاسانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، دایكه‌كه دڵخۆشه به‌وه‌ی توانیویه‌تی ژیانی كچه‌كه‌ی رزگار بكات و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زوو نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت، ده‌شڵێت: "ئێستا ده‌توانێت بخوێنێته‌وه و بنووسێت و شت فێربێت".

ئ. م