نهتهوه یهكگرتووهكان: پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ھەرێم نزیكه
"گفتوگۆكان كۆتاییان ھاتووە و رێككەوتن كراوە"
K24 - ھەولێر
جینین ھەینس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند "دڵخۆشم کە گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتاییان ھاتووە و رێککەوتن کراوە".
لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تایبەت بە عێراق، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق گوتی: "داعش لە عێراق ھێشتا ھەڕەشەیە و مەترسی سەرھەڵدانەوەی ھەیە و گەندەڵیش رێگرە لە پێشکەوتنی ئەو وڵاتە".
پلاسخارت راشیگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی عێراق بە روونی و بە ئاشکرا پێی وتووین، گەندەڵیی ناوبانگی عێراقی ناشیرین کردووە و ھێزی لەبەر بڕیوە".
تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیش گوتی: "دڵخۆشم بەوەی کە دوای گفتوگۆ و دانوستانێکی زۆر، لایەنەکان بۆ پێکھێنانی كابینهی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن و ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، کە مانگی داھاتوو کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک دەھێنرێت".
لە بارەی پێشمەرگەوە پلاسخارت ئەوەی خستەڕوو: "ریفۆرم خاڵێکی گرنگە بۆ رێکخستنەوەی ئەو ھێزە".
ھ.م