سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: له ئه‌گه‌ری داخستنیدا جێگره‌وه‌ی گه‌رووی هورمزمان هه‌یه
جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، عێراق جێگره‌وه‌ی ستراتیژیی دیكه‌ی داناوه، بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له ئه‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن، گه‌رووی هورمز داده‌خرێت و گوتیشی: "بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌مه‌ریكا، دوو شاندی جیاوازمان ره‌وانه‌ی تاران و واشنتن كردووه".
عه‌بدولمه‌هدی له میانه‌ی گوتاری هه‌فتانه‌یدا گوتی: "عێراق له قۆناغی ئاڵوگۆڕكردنی نامه و په‌یامه‌كانه له نێوان واشنتن و تاران، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز، به‌غدا چه‌ند جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی داناوه" و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه، كه دووه‌م رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقن بۆ گه‌یشتن به بازاڕی وزه‌ی جیهانی.
له ئه‌نجامی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی كه به‌م دواییانه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گرژیی نێوان واشنتن و تاران زیاتر بوونه و به‌و ئاسته گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لێكی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو بكات.
پێشتریش چه‌ندین جار ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسه باڵا سیاسی و سه‌ربازییه‌كانییه‌وه به‌ڵێنی داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده‌ی ته‌واوه‌تی نه‌وتی ئێران رابگرێت، ئه‌وا له رێگه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه رێگه ناده‌ن هیچ وڵاتێكی كه‌نداو نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن.
H.B