مه‌لا به‌ختیار: مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ته‌عریبی نوێ ئه‌وه‌یه له‌شكری بۆ دروست ده‌كرێت
هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ (تەها محێدین مەعروف)و ئەوانەدا نابێ
K24 – هه‌ولێر:
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، ته‌عریبێكی نوێ له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و هێزی چه‌كدار بۆ پشتیوانیی ئه‌و ته‌عریبه دروست ده‌كرێت.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتی له سنووری كۆیه كۆبوه‌وه و له میانی وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هەموو ئەو ناوچانەی كە حوكمی عەسكەری سەپێنراوە بەسەریاندا، لە ناوچە كێشە لەسەرەكان، ئەمانە سپۆنسەری ئەو سیاسەتە دەكەن، كە تەعریبی تازە بێتەوە. بە رەسمی ئەمە ناڵێن، بەڵام بە كردەوە ئەمە دەبینین. فەرموو بە چ حەقێك تەعریب دێتەوە بۆ كەركووك، سەرگەڕان، خانەقین. بە چ هەقێكەوە تەعریب دێت لەشكری تازە دروست دەكات لە شنگال و دەوروبەرەكەی، بە چ هەقێكەوە ئەمە، خۆباشە هەتا زەمانی بەعس لەشكری بۆ دروست نەكرا، تەعریب چەكی ئەدرایە بۆ بەرگریی لە خۆی، بۆ ئەوەی كە تۆڵەی لێ نەكەینەوە، بەڵام ئێستا لەشكری بۆ دروست دەكرێت. ئێستا لەشكر بۆ تەعریب دروست دەكرێ.
گوتیشی: بە بەرچاوی حكوومەتی عیراقی، بە بەرچاوی حاكمی عەسكەریی ناوچە كێشە لەسەرەكان، بە قافڵەی چەك و بیكەیسی ئەمانەی ئێستا دێن و بە ئاشكرا و بە رۆژی رووناك لەبەردەم تەلەڤزیۆن، بە جووتیاری كورد دەڵێن خواحافیز بڕۆن ئەمە هی ئێمەیە. بۆ؟ لەبەرئەوەی گوایە تاپۆكەی هی ئێمەیە. تاپۆی كەی؟ تاپۆی چل ساڵ لەمەوبەر كە بەعس بۆی كردوون، بەڵام تاپۆی (200-300-500) ساڵ لەمەوبەر، كە تاپۆی رەشی عوسمانییەكان و پێش عوسمانییەكانە، كە نیشتەجێی باو و باپیری ئێمە، ئەمە ناخوا لەلایان. ئەمەش زۆر مەترسیدارە.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌عریبیش، مه‌لا به‌ختیار گوتی: سوپاسی فراكسیۆنەكانی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەكەم، كە ئەمە هەفتەیەكە جموجۆڵێكی باشیان هەیە، خەریكە پەرلەمانی كوردستانیش لەم بارەیەوە ئەجوڵێ، سوپاسیان دەكەم و بە ڕاستی زۆرم پێخۆشە كاك نێچیرەوان نامەی بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان ناردووە و دەڵی ماددەی 140 جێبەجێ بكەن. ئەمە جێگەی تەقدیرە، بەڵام ئەم جموجۆڵە درەنگ كەوت. كە دەبوو لە یەكه‌م چركەساتی سەرهەڵدانی تەعریبی نوێ، هەڵوێستێكی بەرپەرچدانەوەی توندمان هەبێـت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا، مه‌لا به‌ختیار گوتی: هەموو ئەو بەڕێزانەی كە كاربەدەستی ئێمەن لە بەغداد، هەموو ئەمانە دەبێ باش باش بزانن، لەسەر تەعریبی نوێ هەڵوێستیان نەبێ، بێگومان هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ (تەها محێدین مەعروف)و ئەوانەدا نابێ! ئەمە تەرعیبی چارەنووسە و چارەنووسمان دەخاتە مەترسییەوە، هەر كەسێك لە بەغداد بێ، لەسەر ئەم تەعریبە، لەسەر ئەوەی كە یاسا قەرەقۆشییەكانی بەعس نەگۆڕێ، لە تەعریب، لە كشتوكاڵ، لە سیاسەت، لە شۆڤێنییەت، لە هەچ یاسایەك دەرچووبێ، مەترسیی لەسەر نەتەوەی كورد، لەسەر ناوچە كێشە لەسەرەكان، لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی ماددەی (140) هەبێ، ئەگەر كاربەدەستانی ئێمە لە بەغداد تێكڕا بە پەرلەمانتارەكانمانەوە لەسەر ئەمە پێدانەگرن كە دەبێ، مەترسیی ئەو یاسایانە لەسەر ئێمە نەهێڵن و یاساكان نەگۆڕن، كە ئێستا جووتیاری شۆڤێنی عەرەبی دێن، بەو یاسایانە دەیانەوێ تەعریبی جووتیار و ناوچەكانی خۆمان بكەن. ئەگەر ئەمە نەكەن، ئەوا ساڵانێكی تر حاڵ وا بڕوات، مەترسییەكە گەورە دەبێ و ئەوانە دەبن بە ئەمری واقیعی شۆڤێنێتی نوێ لە كوردستانی عێراق و ناوچە كێشە لەسەرەكان.