سلێمانی: تۆمهتباره فێڵبازهكه كهوته داوی پۆلیس
شەش فەرمانی گرتنی له هەولێر و شەقڵاوە ههبووه
K24 – سلێمانی:
هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە دوانزە فەرمانی گرتنی هەیە و لە چەند بنكەیەكی پۆلیس داوا كراوە.
ئهو تۆمهتباره چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی 452 ، 453 ، 456 لە یاسای سزادانی عێراقی بە جۆرێك كە:
شەش فەرمانی گرتنی له هەولێر و شەقڵاوە ههبووه.
پێنج فەرمانی گرتنی لە چەند بنكەیەك لە شاری سلێمانی هەبووە.
لە قەزای كۆیە فەرمانێكی گرتنی هەبووە.
(أ. ن. ف) تۆمهتباره به فێڵكردن لە هاووڵاتیان و پارەی لە ژمارەیەك هاووڵاتی سەندووە و هەڵاتووە.