ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: راكان جبووری كه‌ركووك ته‌عریب ده‌كات
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت هیچ خزمه‌ت به پێكه‌وه ژیان ناكات
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، داوای راگرتنی بڕیاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌تى كرد، سه‌باره‌ت به‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ئه‌و بڕیارانه‌ی به "هه‌وڵێك بۆ ته‌عریبكردنی ئه‌و ناوچانه" وه‌سف كرد.
له راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه: "ماوه‌یه‌كه به‌تایبه‌ت له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017، چه‌ندان بڕیار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك و پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی ئه‌و شاره ده‌ركراوه، به‌رامبه‌ر ناوچه كورد نشینه‌كان و زه‌ویيه كشتوكاڵیيه‌كان، كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه، به‌تایبه‌تی دژی مادده‌ی 140ی ده‌ستووره سه‌باره‌ت به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت، هیچ خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناكات، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌و ناوچانه دروست بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، "له خانه‌قین به هه‌مان شێوه غه‌در له هاووڵاتیانی ئه‌و شاره ده‌كرێ، به به‌رچاوی پۆلیس و هێزه‌كانی سوپا خه‌ڵك ده‌كوژرێ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له كوردان و خه‌ڵكی تر ده‌كرێ، ده‌غڵودانیان ده‌سووتێنن، تا ئێستاش نه حكوومه‌تی عێراق و نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نه كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیان نه‌بووه بۆ رێگریكردن له‌و تاوانانه".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ئه‌و كرده‌وه و هه‌وڵانه ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ ئاینده‌ی عێراق و پێكه‌وه‌ژیان، ته‌نانه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتوویی و پاراستنی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌رچی زووه رێگری له‌و كاره بكات و پارێزگاریی له‌سه‌روه‌ت و ماڵ و ژیانی خه‌ڵك بكات".
ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، "هێشتا مه‌ترسیی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌و ناوچانه ته‌واو نه‌بوونه، هێشتا ئه‌و ڕیكخراوه مه‌ترسیییه بۆ سه‌ر هه‌ندێ ناوچه و جموجۆڵیان هه‌یه، بۆیه ناكرێ ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیرێ و هه‌مان هه‌ڵه‌ی 2014 دووباره بێته‌وه، كاتێك گرووپی تیرۆریستی داعش به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی هه‌ندێ به‌رپرسی ئیداری و سه‌ربازیی عێراق، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كدا بگرن و ده‌یان تاوانی مرۆییان ئه‌نجام دا، بۆیه پێویسته هێزه‌كانی سوپای عێراق زیاتر به‌وه خه‌ریك بن رووبه‌ڕوی ئه‌و چه‌كدارانه و مه‌ترسیيه‌كانی تیرۆریستان ببنه‌وه و نه‌بنه به‌شێك له ململانێكان، به پێچه‌وانه‌وه رۆڵی هه‌ماهه‌نگیی و پارێزگاریی ببینن له مافی هاووڵاتییان به‌گشتی".