عێراق چوار فڕۆکەی جەنگی کۆری وەرگرت
تی 50ی کۆری خرایە خزمەتی هێزی ئاسمانی عێراق
K24 – ههولێر:
عێراق چوار فڕۆكەی جەنگی لە جۆری تی 50 لە كۆریای باشوور وەرگرت.
فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆكەی جەنگییان لە جۆری تی 50 لە كۆریای باشوور بەدەست گەیشتووە و دەخرێنە خزمەتی ھێزی ئاسمانی عێراقەوە.
تشرینی دووەمی رابردووش، عێراق كاروانی سێیەمی ئەو فڕۆكە كۆریانەی وەرگرت، كە پێكھاتبوو لە شەش فڕۆكە.
جگە لە كۆریای باشوور، عێراق گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی ئێف 16ی لەگەڵ ئەمەریكاش ھەیە، پێشتر چەند كاروانێكی ئەو فڕۆكانە گەیشتوونەتە عێراق.
لە ساڵی 2013، عێراق واژۆی گرێبەستی کڕینی 24 فڕۆکەی جەنگی تی 50 کرد، بەگوێرەی کۆمپانیای بەرهەمێنەری فڕۆکەکە، گرێبەستەکە بە بەهای دوو ملیار دۆلار واژۆ کراوە.
IraqiNews
H.J