بوومەلەرزە لە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی دا
كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی
K24 - ھەولێر
كەشناسیی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 به پێوەری رێختەر، ناوچەی سنووری پێنجوێنی ھەژاندووە و ھەستی پێ كراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 به پێوەری رێختەر و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر، لە ناوچەی سنووری پێنجوێنی داوە و خەڵكی ناوچەكە ھەستیان پێ كردووە".
