لە پێنجوێن 17 تۆمەتبار دەستگیر كران
بە تۆمەتی جیاجیا پۆلیس دەستگیری كردوون
K24 - سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیس 17 تۆمەتباریان بە تۆمەتی جیاجیا لە قەزای پێنجوێن دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن، 17 تۆمەتباریان بە چەند ماددەیەكی جۆراو جۆر لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیر كردووە ".
وەك لەو راگەیەندراوە روون كراوەتەوە: "تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراوە، كە تۆمەتبار بە دزیكردن. تۆمەتبارێكی دیكە بەپێی ماددەی 453 لە یاسای سزادانی عێراقی دهستگیر كراوه، كە تۆمەتبار هەستاوە بە فێڵكردن لە هاووڵاتیان، ھەروەھا تۆمەتبارێكی دیكه بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دهستگیر كراوه و دەستیش بەسەر چەكەكەیدا گیراوه و بەپێی ماددەی 21ی چەك، بهند كراوه".
لەو راگەیەندراوە دا ھاتووە: "شەش تۆمەتبار بەپێی ماددەی 194 لە یاسای گومرگ دهستگیر كراون، ھەروەھا هەشت تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەكی تر لە یاسای سزادانی عێراقی دهستگیر كراون".
ھ.م