تره‌مپ: ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویست نییه
باسیان له ناردنی 5 هه‌زار سه‌ربازی دیكه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌دایه، ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویست نییه.
له سه‌روبه‌ندی گرژبوونی ره‌وشی سیاسی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له ناردنی 5 هه‌زار سه‌ربازی دیكه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرد.
تره‌مپ له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌دام هه‌نگاوێكی له‌و جۆره پێویست نه‌بێت. ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات، ده‌كرێت قسه‌ی زۆرتری له‌سه‌ر بكه‌ین.
پێشتر كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پاتریك شاناهان، رایگه‌یاندبوو، پێنتاگۆن له ئه‌گه‌ری ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كۆڵێته‌وه.