هیندستان: نه‌وتی ئێران ناكڕین
له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی ئێران بووین
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی هیندستان له ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی ئێران بووین.
هارش فاردهان شرینگلا، گوتیشی: نیوده‌لهی، نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران له‌به‌ر چاو گرتووه.
گوتیشی: بڕیاره‌كه بۆ هیندستان نرخێكی قورسی هه‌بوو. پێویستمان به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه بۆ وزه هه‌بوو.
هیندستان سێیه‌م كڕیاری نه‌وته له جیهاندا و دوای چین گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران بوو.