بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له شاری كرماشان بوو
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كرد، كه چهقهكهی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
ده‌سته‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، روانگه‌كانی چاودێریی بوومه‌له‌رزه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیان له شاری كرماشان تۆمار كردووه، كه گوڕه‌كه‌ی 3 پۆینت 4 پله به گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆر به باشی هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی هه‌بێت.
H.B