پلە بەرزكردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێدەكاتەوە
چەند ساڵێك پێش ئێستا وەستێنرا
K24 - ھەولێر
بە ھۆی شەڕ و قەیرانی دارایی، چەند ساڵێك لەمەوبەر پلە بەرزكردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە راگیرا، دوای ئەو ماوەیە، ئێستا و بۆ جارێكی دیكە، پرۆسهكه دەستی پێكردەوە و لیستی پلە بەرزكردنەوەی دوو مانگی ساڵی 2016، گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
بە گوێرەی زانیارییهكانی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە: "دوای ماوەیەک چاوەڕوانیی و هەبوونی گرفت لە رێنماییەکانی پلە بەرزکردنەوە به هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، دواجار پله بهرزكردنهوه دهستی پێكردهوه و له یهكهم بڕیاریشدا، لیستی پلە بەرزکردنەوەی مانگەكانی نەورۆز و ئەیلوولی 2016 گهڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە".
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوە: "لیستەکە وەک خۆی رەزامەندیی لەسەر دراوە و چاوەڕوان دەکرێت بە زووترین کات بڵاو بکرێتهوه".
ھ.م