ژنێكی كورد وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین ژنانی مه‌كسیك ده‌ستنیشان ده‌كرێت
وه‌ك یه‌كێك له 100 ژنی كاریگه‌ری وڵاتی مه‌كسیك ده‌ستنیشان كرا
K24 – هه‌ولێر:
هانا جاف، ژنه سیاسه‌توان، نووسه‌ر و چالاك و خێرخوازی كوردی نیشته‌جێی مه‌كسیك له لایه‌ن گۆڤاری فۆربسه‌وه، وه‌ك یه‌كێك له 100 ژنی كاریگه‌ری وڵاتی مه‌كسیك ده‌ستنیشان كرا. وێنه‌ی هانا جافیش له سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه چاپكرا.
هانا جاف له باوكێكی كورد و دایكێكی مه‌كسیكی له شاری ساندیاگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.
به یه‌كێك له سیاسه‌توانه دیاره‌كانی وڵاتی مه‌كسیك هه‌ژمار ده‌كرێت. خاوه‌نی رێكخراوی جاف فاوه‌نده‌یشنه، كه تایبه‌ته به خوێندن و كاری خێرخوازی.
له 2013 هانا جاف گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی كوردی له مه‌كسیك رێكخست، كه چوار رۆژی خایاند و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار سه‌ردانی كوردستانی كردووه و به‌رده‌وام سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له كوردستان ده‌كات.
THE 100 MOST POWERFUL WOMEN IN MEXICO @Forbes! In a country with 132 million people, I am honored to be featured as one of the 100 most powerful women in Mexico! pic.twitter.com/OP3iiHzPEP
— Hanna Jaff (@hannajaff) May 21, 2019
.jpg)




THE 100 MOST POWERFUL WOMEN IN MEXICO @Forbes! In a country with 132 million people, I am honored to be featured as one of the 100 most powerful women in Mexico! pic.twitter.com/pJfaNkbd9n
— Hanna Jaff (@hannajaff) May 21, 2019
THE 100 MOST POWERFUL WOMEN IN MEXICO @Forbes! In a country with 132 million people, I am honored to be featured as one of the 100 most powerful women in Mexico! pic.twitter.com/G0Tr5u4BWq
— Hanna Jaff (@hannajaff) May 21, 2019