كرێكارانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە رەمەزاندا رۆژانە 7 كاتژمێر كار دەكەن

كرێكاران لە رەمەزاندا كاری ئاسایی خۆیان دەكەن

K24 - ھەولێر

کرێکارو جوتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی رەمەزاندا کاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان دەکەن، ئەوان دەڵێن دۆخی گوزەرانیان بەشێوەیەکە ناتوانن تەنانەت یەک رۆژیش بگەڕێنەوە ماڵەوەو کار نەکەن، بۆیە رۆژانە 7 کاتژمێر بە زمانی بەرۆژوو کاری قورس دەکەن.

جگە لە جوتیارەكان، كرێكارانی رۆژھەڵاتی كوردستان ئەرك و كارەكەیان قورسترە، لەو گرانییەی ئێستا لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان ھەیە، ئەوان ناتوانن یەك رۆژیش دەست لە كارەكەیان ھەڵگرن، چونكە ئەوەی دەستیان دەكەوێ ھەر بەشی رۆژەكەیان دەكات و رۆژێك بێ كاربن، كاریگەری لەسەر سفرەی شەوانیان دەكات، ھەر بۆیە بە رەمەزانیش وەكوو رۆژانی ئاسایی كاری خۆیان دەكەن.

بەرۆژووبوون لەو وەرزەدا كە ھەم رۆژەكان درێژن و ھەمیش كەشەكە گەرمە كارێكی قورسە، بەڵام خەڵكەكە دەڵێن بەرۆژوو دەبن و واجبی ئایینیان بەجێدەگەیەنن و ناچاریشن كار بكەن بۆ ئەوەی لانیكەم بۆ سەر سفرەی بەربانگ شتێك ھەبێ بیخۆن، ئێستا ئەوە دۆخی نزیكەی 3 ملیۆن كرێكاری رۆژھەڵاتی كوردستانە كە داھاتیان ھەر بەشی پێداویستییەكانی رۆژانەیان دەكات.

ھ.م