قژیان بۆ خودا دەکەنە قوربانی بەڵام لە ئەوروپا دەفرۆشرێن
چۆن ئەوروپییەکان قژی قوربانی کراوی هیندییەکان لەسەر دەکەن؟
K24 – ههولێر:
هەندێک لە ژنانی هیندستان، قژیان (پرچیان) بە تەواوی دەتاشن و پێشکەشی پەرستگاکانی دەکەن، بەڵام لە راستیدا قژیان بۆ کاری بازرگانیی بەکاردێت.
بازرگان و کۆمپانیاکان هانی ئەو ژنانە دەدەن قژیان پێشکەشی خودا بکەن تاکو داهاتوویەکی باش و پیرۆز چاوەڕێیان بکات، بەڵام دواتر قژەکان کۆدەکرێنەوە و دەشۆرێن و کیلۆی بە 350 یۆرۆ دەفرۆشرێت.
قژەکان بۆ دروستکردنی قژی دەستکرد و ئێکستێنشن (درێژکردنی قژ بەشێوەیەکی دەستکرد) لە 55 وڵات دەفرۆشرێن.
بێنیامین چیریان، سەرۆکی کۆمپانیایەکی هەناردەکردنی قژی هیندی بەرگری لەو کارە دەکات و دەڵێت، پارەی فرۆشتنی قژەکان بۆ کاری خێرخوازیی بەکاردێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کەسانەی قژەکانیان دەدەنە پەرستگاکان، ئاگاداریی ئەوە نین کە قژیان دەفرۆشرێت.
بەهۆی باشی کوالێتییەکەی، قژی هیندییەکان لە هەندێک ساڵۆنی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە نزیکەی 1000 یۆرۆ دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، ساڵانە ملیۆنەها هیندی کە پەیڕەوی ئاینی هیندۆسیی دەکەن، روو لە دوو پەرستگای باشووری وڵاتەکەیان دەکەن تاکو نزاکانیان وەڵامێکی هەبێت، بەڵام ئەم نزایانە پێویستی بە قوربانییە و زۆرێکیش لەو کەسانە قژیان دەکەنە قوربانی.
ئەم نەریتەی هیندییەکان لە داستانێکی کۆن سەرچاوەی گرتووە، خواوەندی ڤیشنو کە بەگوێرەی داستانەکە بە داس لە سەری دراوە قژی پێوە نەماوە، دواتر فریشتە نیلا دێڤی دێت و قژی خۆی پێدەبەخشێت، ئەمەش خواوەندەکە زۆر دڵخۆش دەکات و قوربانی کردنی قژ پیرۆز دەکات.
ساڵانە لە هیندستان بازرگانی هەناردەکردنی قژ دەگاتە نزیکەی 250 ملیۆن دۆلار.
These Indian women thought their hair was going to the gods.
— DW News (@dwnews) May 26, 2019
But it ended up in a Parisian salon.#DWStories pic.twitter.com/UYOMxpFI7i
H.J