كۆنتی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه
به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆ ده‌ست به‌كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كاته‌وه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی لە شوێنی لوسیانۆ سپالێتی دەبێتە راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا.
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی نێراتزۆری نایانەوێت لەگەڵ راهێنەری ئێستای یانەکەیان بەردەوام بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سپالێتی بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك یانه‌كه‌ی گه‌یانده چامپیۆنزلیگ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، به‌رپرسانی ئینته‌ر میلان لە ماوەی رابردوو قسەیان لەگەڵ کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەکانی یوڤێنتۆس و چێڵسی کردووە و بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا وەکو راهێنەری نوێ یانەکەی شاری میلان دەستبه‌كار بێت.
فابریتزیۆ رۆمانۆ و جیانلۆکا دی مارتزیۆ هەردوو رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکەی ئیتاڵیاش ئەم هەواڵە پشت راست دەکەنەوە و بڵاویشیان کردۆتەوە کۆنتی هەفتەی داهاتوو بە فەرمی وەک راهێنەری ئینتەر میلان دەست نیشان دەکرێت.
کۆنتی دوای دوور خستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی، تاوەکو ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە و دەگوترێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و بۆ هەر وەرزێکیش 12 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت.