كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم دەستی پێكرد

پەرلەمان لە كۆبوونەوەدایە

K24 - ھەولێر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردووە، پێنج کەس بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندیدن، ئەوانیش نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حەمەساڵح قادر، رێبوار عەزیز مستەفا، هیوا عەبدوڵڵا خدر.