لە گەرمیان ئەمبوڵانس ھاووڵاتییەك بریندار دەكات
"برینەكەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا"
K24 - گەرمیان
لە گەرمیان شوفێرێك بە ئەمبوڵانس خۆی كێشا بە ھاووڵاتییەك و بە سەختی برینداری كرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانیی ئەمڕۆ سێشهمه، له ناوشاری كهلار و له نزیك قهڵای شێروانه، ئۆتۆمبێلێكی فریاكهوتن (اسعاف) خۆی كێشا بە هاوولاتییەك و به سهختی بریندار بوو، به هۆی سهختیی برینهكهیهوه رهوانهی نهخۆشخانهی سلێمانی كرا".
ھەرچەندە لە وێنەكان ژمارەی ئەمبوڵانسەكە دەرنەكەتووە، بەڵام بەپێی رەنگی تابلۆكە، كە رەنگی شینە، ئۆتۆمبێلی حكوومەتە.
ھ.م



