هه‌رێمی كوردستان.. 25 هه‌زار هاووڵاتی گه‌شتی عه‌مره‌یان كردووه
به به‌راورد به ساڵی رابردوو، ژماره‌ی عه‌مره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودییه رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تا 18ی ره‌مه‌زان، 7 ملیۆن و 463 هه‌زار و 259 هاووڵاتی له جیهان، بۆ به‌جێهێنانی سوننه‌تی عه‌مره، روویان له سعوودییه كردووه و عێراق له ریزبه‌ندی نۆیه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له عێراقه‌وه، 268 هه‌زار و 179 هاووڵاتی گه‌شتی عه‌مره‌یان ئه‌نجام داوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 25 هه‌زاریان له هه‌رێمی كوردستان بوونه.
به به‌راورد به ساڵی رابردوو، ژماره‌ی عه‌مره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه، به‌و پێیه‌ی ساڵی رابردوو، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داخرابوون و ته‌نیا 9 هه‌زار عه‌مره‌كار روویان له مه‌ككه كردبوو.
ئا: ئەحمەد عه‌بدولسەمەد