پارتی و یهكێتی بهركهوتهی پۆستهكانیان له حكوومهتی بهغدا پڕ دهكهنهوه
لە كابینەكەی حكوومهتی عادل عەبدولمەھدی 2 ھەزار پۆست ماون پڕ بكرێنەوە، 340 لەو پۆستانە بەشی كوردن
K24 – ههولێر:
لە كابینەكەی حكوومهتی عادل عەبدولمەھدی، 2 ھەزار پۆست ماون پڕ بكرێنەوە، كه 340 لەو پۆستانە بەشی كوردن، پارتی لە ھەوڵی ئەوەدایە تا دوو مانگی داھاتوو بەركەوتەكانی خۆی پڕ بكاتەوە.
ئارێز عهبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا دەكات ئەمجارە پۆستەكانی حكوومەتی عێراق بە كوردەكانی بەغدا پڕ بكرێنەوە.
پۆستە دیارەكان بریتین لە بریكاری وەزیر، بەڕێوبەری گشتی و راوێژكارەكان، بەشێكی زۆری ئەو پۆستانەش بەر پارتی و یەكێتی دەكەون، بەو پێیەی ھێزی یەكەم و دووەمی ھەرێمی كوردستان بوون لە پەرلەمانی عێراق.
تا ئێستا لایەنە سیاسییە كوردییهكان بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان، ھیچ كۆبوونەوەیەكیان لەنێوان خۆیاندا نەكردووە و لەگەڵ یەكتر لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە، ھیچ رێككەوتنێكیان واژۆ نەكردووە، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت لە دوو مانگی داھاتوودا پارتی و یەكێتی كاندیدانی بەشێكی پۆستەكان لەناو خۆیاندا یەكلا بكەنەوە و كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی تۆكمەتر بكەن.