سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد
جهخت لهسهر رەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل كرایەوە
K24 – ههولێر:
لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر سڵاوی سەرۆك مەحموود عەباسی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیریی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەروەها برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا هەبوو.
هەر لەو كۆبوونەوهیە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین و رەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل كرایەوە.