په‌یامه‌كانی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان، به كۆی 68 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان متمانه به‌خشرایه نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
دوای هه‌ڵبژاردن و متمانه به‌خشینیش به نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و لایه‌ن له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
له به‌رامبه‌ردا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و پیرۆزباییه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان به‌رز نرخاند و هیوای خواست له داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن كه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوش ئۆغڵو پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی له پۆسته نوێكه‌یدا بۆ خواست و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیشی دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی چاوش ئۆغڵوی كرد بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ی و هیوای زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له په‌یامێكدا وێڕای پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، برای بەڕێزم دەستبەکاربوونتان لە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە کات و ساتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارەسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەڕێز/ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بابەت/ پیرۆزبایی
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدەست بهێنن وەک چۆن لە رابردوودا لەکابینەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنتان بەدەست ھێنا.
برای بەڕێزم دەستبەکاربوونتان لە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە کات و ساتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارەسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن.
هاوکات ڕۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرز دەنرخێندرێت.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم و دەخوازم لە هەوڵەکانتان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی میلەتەکەمان بەردەوام بن و سەرکەوتنی زیاتر دەستەبەر بکەن.
برات
دکتۆر نەجمەدین کەریم
به‌شیر حه‌داد: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین نێچیرڤان بارزانی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات
هه‌روه‌ها، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند، ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین نێچیرڤان بارزانی كار بۆ زەمینەسازی پێویست بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان بەغدا وهەولێردا ماون.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، به‌شیر حه‌داد په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: متمانەیەكی تەواومان هەیە بەوەی سەرۆكایەتی تازە هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگەر دەبینێت بۆ بونیادنانی پەیوەندیی پتەو وباشتر لەنێوان هەموو حزب ولایەنە سیاسیە كوردستانیەكان ونزیكتركردنەوەی بیر و ڕا و بۆچوونەكان لەسۆنگەی باوەڕی بوون بە یەكڕیزی ماڵی كورد ویەكخستنی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
هەروەها هاتووه: نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی چەندین ساڵەی بەردەوامی لەسەرۆكایەتیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و بێگومان رۆڵ و كاریگەری سیاسی‌یان لەسەر ئاستی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین لە بەڕێزیان كار بۆ زەمینەسازی پێویست بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا ماون هەروەها بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و هێزە سیاسیەكانی دیكەی عیراق، هیوادارین ئاشتی و ئاوەدانی لە كوردستان و هەموو عێراق بەرقەرار بێت.
حه‌لبووسی په‌یوه‌ندی به نێچیرڤان بارزانییه‌وه كرد
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا و پرۆزبایی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێ‌كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندووه، حه‌لبووسی متمانەی خۆی نیشاندا بە توانا و بۆچوونی نێچیرڤان بارزانی كە دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی، هیوای پێشكەوتنیشی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان خواست.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وێستگه‌یه‌كی گرنگی خه‌باته
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا(په‌ده‌كه‌سه)، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كردووه و رایگه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژاردنی رێبازی بارزانی نه‌مره له تێكۆشان و قوربانیدان و دڵسۆزی و هه‌تا ئێستاش بزوێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورده له پێناو مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموكراتییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
برێت ماكگۆڕك: نێچیرڤان بارزانی له‌و سه‌ركردانه‌یه كه پێویسته بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
جگه له ئاستی كوردستانیی و عێراقی، ژماره‌یه‌ك له باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌ر و نێرده بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد و له‌وانه‌ش جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق رایگه‌یاند، ئێمه پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بین وه‌ك كورده‌كان و عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان وه‌كو به‌ریتانیا بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له به‌رده‌ممانن به باشترین شێوه.
هه‌روه‌ها برێت ماكگۆڕك نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژ به داعش له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر نین ئه‌و سه‌ركرده به توانا و به‌هره‌مه‌ندانه‌ی كه هه‌ن و له‌م ساته ناسكه‌دا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێویسته.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە ھەولێر پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق و رایگه‌یاند، ھیوادارین لە چوار ساڵی داھاتوودا کار لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بکەین.