به‌ریتانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
"خۆشحاڵم كه نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژیردراوه"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویتێكدا له تۆڕی كرمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئێستا خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
جێرمی هانت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، شانشینی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له بونیادنانی گیانی یه‌كگرتوویی و لێبوورده‌یی له كوردستان و عێراق و جیهان.
Delighted that @PMBarzani has now been elected as President of the Kurdistan Region of Iraq. The UK has always enjoyed a close relationship with @Kurdistan and will support President Barzani as he helps to build unity and reconciliation in Kurdistan, Iraq and beyond.
— Jeremy Hunt (@Jeremy_Hunt) May 29, 2019
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 27/5/2019، له كۆی 81 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو له دانیشتنی په‌رله‌مان، نێچیرڤان بارزانی به ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌یان په‌یامی پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم كراون.
H.B