جوتیارەكانی گەرمیان بە ناچاری گەنم دەفرۆشنە بازرگانە عەرەبەكان
به‌رهه‌می گه‌نمی ده‌شتی گه‌رمیان %25 زیادیكردووە
K24 - گەرمیان
ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نمی ده‌شتی گه‌رمیان به‌راورد به ساڵی رابردوو 25% زیادیكردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆ و جیاكاری له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی دانه‌ویڵه‌ی جوتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، جوتیارانی كورد ناچاربوون دوای دروێنه دانهوێڵهكانیان به‌شێوه‌ی ته‌پۆڵكه له ده‌شت و لە كۆڵانه‌كان كۆ بكه‌نه‌وه و به نرخێكی هه‌رزان به ده‌ڵاڵه عه‌ره‌به‌كانی بفرۆشنه‌وه.
جوتیارەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە چەند ساڵی رابردوودا بە بڕی 22 ملیار دینار دانەوێڵەی سێ ساڵیان رادەستی حکومەتی عێراقیان کردووە، پارەكەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەمساڵ حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە تەنیا 28 هەزار تۆن گه‌نمی جوتیارەکانی گەرمیان وەربگرێت، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، لەهەوڵدان بەغدا رێژەی وەرگرتنی ئەو گەنمانە زیاد بکات بۆ 40 هەزار تۆن.
لەسنووری ئیدارەی گەرمیان 467 جوتیار وەبەرهێنانی گەنمیان لە سه‌ر رووبه‌ری 220 هەزار و 372 دۆنم زەوی کردووە، ساڵی رابردوو ئەو جوتیارانە نزیکەی 100 هەزار تۆن گەنمیان بەرهەم هێنابوو، بۆ ئەمساڵیش 160 هەزار و 350 تۆن گەنم و نزیکەی 30 هەزار تۆن جۆیان بەرهەمهێناوە، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانیان له‌به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیاره.
ھ.م